وەفدێكی باڵای سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانان سەردانی بارەگای سەرەكيی هێزەكانی 70 دەكات

وەفدێكی باڵای سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانان سەردانی بارەگای سەرەكی هێزەكانی 70 دەكاتئەمڕۆ لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70 لە بارەگای سەرەكیی هێزەكانی 70 پێشوازی لە وەفدێكی باڵای سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانان كرد كە پێك هاتبوون لە عەقید ڤێسی، لێپرسراوی راوێژكاریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە هەرێمی كوردستان، عەقید رەینگاس، لێپرسراوی لیوای یاریدەدەری هێزە ئەمنییەكان و رائد نیكۆلاس و وەفدی سەربازیی یاوەریان.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگییە سەربازییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و هاوپەیمانان کرا و هەردوولا جەختیان لە دانانی پلانێكی تۆكمەی یەكگرتوو كردەوە بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات.

لە بەشێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەكانی پڕۆسەی دروستكردنی فرقەكان خرایە بەرباس و گفتوگۆ، لەو بارەیەشەوە هەردوولا جەختیان لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەپێناو زوو گەیاندنی پڕۆسەكە بە ئەنجام کردەوە و وەفدی میوانیش هەوڵ و هەنگاوەكانی فەرماندەیی هێزەكانی 70یان بەرزنرخاند لەبەرامبەر ئەو بەرەو پێشچوونانەی بەدەستیان هێناوە.

لە كۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون كە بەرنامە و پلان و پڕۆژەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەخوازێت كە هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاكان و یاسا بەركارەكان زیاتر پتەوتربكرێت و بەرەوپێشببرێت، ئەمەش بە ئامانجی سەرخستنی تەواوی ئەو پرسانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامانجیەتی جێبەجێیان بكات.

بابەتی پێشتر

سودانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەیەك لەگەڵ هەرێم دەدات

بابەتی دواتر

حەوت چارەسەری سروشتی بۆ نەهێشتنی خوران و هەوکردنی پێست لە وەرزی هاویندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share