سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق: سەبارەت بە خەرجییەکانی بودجەی ئەمساڵ لەگەڵ وەزیری دارایی کۆدەبینەوە

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سەبارەت بە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 ئەنجامدا و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، سەبارەت بە خەرجییەکان میوانداری وەزیرانی دارایی دەکەین.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەکە سەبارەت بە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ”کۆبوونەوەی بەردەوام بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ و سیاسەتی دارایی ئەنجام دەدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا میوانداریی وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەکەین سەبارەت بە خەرجییەکانی ئێستا و وەبەرهێنان و بڕگەکانی بودجەی پەیوەست بە دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان و گرێبەست و دامەزراندنەکان”.

دەشڵێت، ”کاتمان کەم لەبەردەستدایە بۆ پێداچوونەوەکە، چونکە بڕیارە خشتەکان پێش دەستپێکردنی پشووی یاسادانان پەسەندبکرێن کە بڕیارە لە نۆی مانگی داهاتوو دەستپێبکات”.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 75 ملیۆن دۆلاری کاشی خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

ساڵڕۆژی كیمیابارانی هەڵەبجە كرا بە پشووی رەسمی لە سەرتاسەری عێراقدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share