پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، تیمەکانیان ئاگری ماڵێکیان کوژاندووەتەوە کە لە ناوەندی بەسرە سووتا، بەهۆی ئاگرەکەوە پێنج ئەندامی خێزانەکە کە لەکاتی ڕووداوەکەدا نوستبوون گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکردووە، ئەو پێنج کەسە کە سەرجەمیان یەک خێزانن بەهۆی خنکانەوە بە کاریگەریی ئاگرەکە گیانیان لەدەستداوە نەک بەهۆی سووتانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share