لە بودجەی ساڵی 2024ی عێراق 965 ملیار دینار مانگانە بۆ مووچەی هەرێمە

بە گوێرەی خشتەی بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی 2024، 14 ترلیۆن و 840 ملیار دینار پشکی هەرێمە و 11 ترلیۆن و 576 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دانراوە و بەو جۆرەش بەسەر 12 مانگدا دابەش دەکرێت و مانگانە دەکاتە 964 ملیار و 700 ملیۆن دینارێک.

رۆژی 5ی ئایار، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم داوای 969 ملیار دیناریان کردبوو، لەماوەی مانگەکانی دوو و سێشدا ئەو بڕەی لەبەغداد داواکراوە بۆ مووچە نزیکی ئەو بڕە بووە و بەغداد نزیکەی 950 ملیار دیناری بۆ ناردبوون بۆ مانگی چوار.

هاوکات، پنتاگۆن مانگانە وەک هاوکاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 20 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە.

بەم جۆرە، ئەگەر هیچ بەربەست و رێگرییەک دروست نەکرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتە نانەوتییەکان رادەست بکات و دەست بە بەبانکیکردنی مووچەی بکات کێشە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست نابێت.

بە وتەی سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “ئەوەی پەیوەستە بەموچەی هەرێم بەبڕیاری دادگای فیدراڵی پەیوەستە بە توطين و داهاتی ناوخۆ، کەتاکو ئەم کاتە هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی نەنراوە”.

بابەتی پێشتر

پێکهاتەی تورکمان لەسەر کورسییەکەی سلێمانی کە بۆیان تەرخانکراوە چی دەڵێن؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نابێت هیچ بڕە غازێک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێم بفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ نزیكبوونەوەی باهۆزێكی بەهێز لە ئەمریكا…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share