کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورەبروسکە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە ناوچەکانی دیکە ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لە کەشدا، پلەی گەرمی بە نزیکەی 2 تا 4 پلە نزمتردەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

پەیوەست بە کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە ،پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 31

سلێمانى: 26

دهۆک : 30

زاخۆ : 31

هەڵەبجە : 26

کەرکوک: 33

سۆران : 30

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان : 37

 

بابەتی پێشتر

لەسەر نزیک ناحیەی سلێمان بەگ تەقینەوەیەک روویدا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share