پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، سەرکەوتنەکانی یەکێتی لە سێ ساڵی رابردوودا لە دەرئەنجامی ئەو سیاسەت و هەڵوێستانە بوو کە کادیران و ئەندامانی یەکێتی لە داڕشتنیدا بەشداربوون.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، هۆکارێکی سەرەکیی سەرکەوتنەکانی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سێ ساڵی رابردوودا بۆ بەشداریپێکردنی کادیران و ئەندامان و کەسانی ئەکادیمی لە بڕیار و سیاسەتدانان دەگەڕێتەوە.

وتیشی، “دیداری یەکەم و کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دوو وێستگەی گرنگی خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەی یەکێتی بوون و، سەرکەوتنەکانی یەکێتیش لە دوای دیدار و کۆنگرەی پێنجەم لە راستیدا دەرئەنجامی ئەو سیاسەت و هەڵوێستانە بوو کە کادیران و ئەندامانی یەکێتی لە داڕشتنیدا بەشداربوون”.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، یەکێتی لە رێگەی سازدانی دیداری دووەمەوە لە ساڵی داهاتوودا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی راوبۆچوونی کادیران و ئەندامان لە داڕشتنی سیاسەت و بڕیار لە سەرجەم بوارەکاندا.

ئاماژەشیدا، هەربۆیە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی دیداری دووەم، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیدارم کرد و گفتوگۆمان لەبارەی میکانیزمەکانی رێکخستنی دیدار بە شێوەیەک زۆرترین سوود لە راوبۆچوونی کادیران و ئەندامانی یەکێتی وەربگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرە: ده‌ست به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان ده‌كرێت بۆ حه‌ج

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی هەرێم، رایگەیاند، ده‌ست به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان ده‌كرێت بۆ حه‌ج. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی هەرێم،…
Total
0
Share