ئەو شوێنانە دیاریکران کە بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە حاجیان دەدەن

بانکی ناوەندی عێراق ئەو بانکانەی دیاریکرد کە بە نرخی خۆی دۆلار بە حاجیان دەفرۆشن، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت، ئێمە هیچ شتێکمان بۆ نەهاتووە.

بەپێی ئەو ئاگادارییەی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردووەتەوە، حاجیان دەتوانن لە لقەکانی بانکی (رەشید، رافیدەین، TBI و ناسک) دیناری عێراقی بۆ دۆلاری ئەمریکی بە نرخی بانکی ناوەندی کە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک بۆ ئەو کەسانە بگۆڕن کە ئەمساڵ فەریزەی حەج بەجێدەهێنن.

ئەو خشتەیەی کە بانکی ناوەندی بڵاویکردووەتەوە، هیچ ئاماژەیەکی بە حاجیانی هەرێمی کوردستان نەکردووە.

نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە لە 27 ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو عەرەبستانی سعودی بەڕێبکەون، بەڵام تا ئێستا لە حکومەتی فیدڕاڵەوە هیچ شتێک بە ئێمە نەوتراوە سەبارەت بە گۆڕینەوەی دراو بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ حاجیانیه هەرێم.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گەنجان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

لەسەر نزیک ناحیەی سلێمان بەگ تەقینەوەیەک روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەسەر كارلادراوی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە و جەختیان لە…
Total
0
Share