پسپۆڕێکی خۆراک 10 :خولەک تا 30 خولەک دوای نانخواردن ئاو بخۆنەوە نەوەک راستەوخۆ لەدوای ژەمەکە

کاریشما شاه، پسپۆڕێکی بواری خۆراکە لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، نابێت ئاو راستەوخۆ دوای ژەمەکان بخورێنەوە، لەپشت ئەم قسەیەشەوە چەند هۆکارێک هەیە کە دەبێت بە هەند وەربگیرێن.

پسپۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئاو لەدوای نانخواردن 10 تا 30 خولەک دوای خواردنی ژەمەکانە بۆ ئەوەی دووربکەویتەوە لە:

یەکەم: خاوبوونەوەی هەرسکردن بەهۆی شلبوونەوەی ترشەڵۆکی گەدە.

دووەم: کەمکردنەوەی هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان.

سێیەم: کەمکردنەوەی ئەنزیمەکانی هەرس لە گەدەدا.

هەندێک بەڵگە باس لەوە دەکەن خواردنەوەی ئاو راستەوخۆ دوای نانخواردن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵگرتنی چەوری.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

بابەتی دواتر

سەرۆکی لیژنەی دارایی: پێش 9 ی حوزەیران هەمواری یاسای بودجە پەسەنددەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share