لەبارەی دەرزی گەشە لە نەخۆشخانەی د. جەمال_ی منداڵان روونکردنەوە دەدرێت

نەخۆشخانەی منداڵان

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بڵاویکردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەرزی گەشە دەگاتە نەخۆشخانەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ هەموو ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی دەرزی گەشە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن لە هەفتەی داهاتووەوە لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە دەرزیەکە بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی و لیژنە بۆینووسیون بەردەست دەبێت.

لە سنووری سلێمانی زیاتر لە 600 منداڵ دەرزی گەشەیان بۆ بەکاردەهێنرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی ناردنی دەرزییەکە لە بەغدادەوە ماوە ماوە کێشەی نەمانی دەرزی گەشە لە نەخۆشخانەی منداڵان دروست دەبێت.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق زۆرترین بڕە پارەی کاشی لەماوەی دوو ساڵی رابردوو خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

خشتەی بوودجەی 2024 گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share