ڕۆژنامەنوسێکی هۆڵەندی: بە فەرمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیراوین

ڕۆژنامەنووسێکی هۆڵەندی بەناوی Frederike Geerdink دەڵێت، “ئەمڕۆ بە فەرمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێگریم لێکرا و بڕیارە بمگەڕێننەوە”.

ڕۆژنامەنووسەکە پێشتر چەندین ڕاپۆرتی لەسەر پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا بڵاوکردووەتەوە و لە پێناسەی خۆشیدا نوسیویەتی لە نزیکەوە پەکەکە دەناسێت.

فریدریک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هیچیان بە ئێمە نەوتووە کە بۆچی لە فڕۆکەخانە ڕاگیراوین، من و زیاتر لە 20 کەسی دیکە لە فڕۆکەخانە دەستبەسەر کراوین، و لە ماوەیەکی نزیکدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی ئەو ڕێگرییە دەکەین”.

Image

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ شاندێك، كە بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و دژی شەڕ، دەیویست بگاتە هەولێر، لە فڕۆكەخانە لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە ڕێگریی لێدەكرێت، قسەی جیاواز لەسەر ئەوە دەكرێت ئەندامێكی شاندەكە لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیركرابێت.

ئەو شاندەی لە ئەڵمانیاوە بەنیازی گەشت بوون بۆ هەولێر، لە 27 كەس پێكهاتبوو، لە فڕۆكەخانەی دۆسلدۆرف لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ئەڵمانیاوە ڕێگرییان لێكرا.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز – ANF بڵاویكردەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا جگە لە ڕێگریکردن لە شاندی ئاشتی، هەر 27 ئەندامی شاندەكەی دەستگیرکردووە و دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پارە لە بەردەستدا بێت و بەشی دوو مووچە بكات بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیدەكەین

جوتیارعادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێدەكەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشە ‌بودجەی هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبوونی ئەم دۆخە زیانی زیاتر بە پێگەی هەرێمی کوردستان و گوزەرانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا و بەریتانیا کۆبووەوە و جەختی لەوە کردووە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە چەقبەستووە زیانی بۆ…
Total
0
Share