بانکی ناوەندیی عێراق زۆرترین بڕە پارەی کاشی لەماوەی دوو ساڵی رابردوو خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، 84 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دەڵێت، “کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار.”

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە 271 ملیۆن و 378 هەزار و 606 دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕە 84 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 187 ملیۆن و 128 هەزار و 606 دۆلاری بەشێوەی حاواڵەی بازرگانییە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بڕی لەو جۆرەم نەدیووە لە کاش بانکی ناوەندیی بیخاتە بازاڕەوە و پێشبینی دابەزینی بەهای دۆلار دەکەین”.

جەبار گۆران ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەو بڕە کاشە بۆ دابینکردنی دۆلارە بۆ حاجییان کە بڕیاری حکومەتی عێراقی هەیە بۆ پێدانی 3000 دۆلار بە هەر حاجییەک کە دەچێتە سعودیە.

 

بابەتی پێشتر

حەج و عومرەی کوردستان: بە زمانی کوردی لە سعودیە پێشوازی لە حاجییانی کورد دەکرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی دەرزی گەشە لە نەخۆشخانەی د. جەمال_ی منداڵان روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەرزبووە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، لەكاتی…
Total
0
Share