بۆیەکەمجار ئەمریکا داوای سزادانی کەرتی نەوتی ڕوسیا دەکات

سیناتۆری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا داوادەکان سزا بخرێتەسەر کەرتی نەوتی ڕوسیا، لەکاتێکدا سزا داراییەکان بۆسەر ئەو وڵاتە بەردەوامن بۆ ئیفلیجکردنی ئابویی ڕوسیا دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا.

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی داوایەکی پێشکەشی ئیدارەی جۆ بایدن کردووە بۆ سزا خستنەسەر کەرتی نەوتی ڕوسیا، بەبێ ئەوەی هیچی دیکە لەبارەی داواکارییەکەوە ئاشکرابکرێت.

تائێستا هیچ وڵاتێکی جیهان سزای بۆسەر کەرتی نەوتی روسیا ڕانەگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی گرنگ و سەرەکیی وزەیە بۆ ئەوروپا، چ پەیوەست بە نەوت بەهۆی ئەوەی ڕوسیا ئەندامی سەرەکیی ئۆپیک پڵەسە و چ پەیوەست بە گاز کە گەورەترین سەرچاوەیە بۆ ئەوروپا.

لەبەرامبەردا باڵیۆزی ڕوسیا لە قاهیرە شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ناردنی گاز بۆ ئەوروپا ڕادەگرێت ئەگەر سزاکانی سەر وڵاتەکەی قورسبکرێن.

ئەوروپا بۆ گازی سروشتی بەڕێژەی 35% پشت بە ڕوسیا دەبەستێت، چاودێران پێیانوایە سەختە هیچ بەرهەمهێنەرێکی گاز لەجیهاندا بتوانێت ببێتە شوێنگرەوەی ڕوسیا لە هەناردەکردنی گازی بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، لەباشترین حاڵەتدا گەورەترین بەرهەمهێنەری گاز دەتوانێت تەنها 15%ی گازی هەناردەکراوی ڕوسیا بۆ کیشوەرە پیرەکە پڕبکاتەوە.

بازاری وزە بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا 100 دۆلاری تێپەڕاند، هەروەها گازی سروشتی بەرزبوونەوەیەکی زۆری تۆمارکرد هۆکارەکەشی بەهەمان شێوە بۆ ئاڵۆزییەکانی ئەو دوو وڵاتە دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

کاروانێکی سەربازیی ڕوسی بەدرێژیی 27 کیلۆمەتر بەرەو کیێڤ بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

یاریزانێكی تری ڕیاڵ مەدرید توشی پێكان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share