لە مۆریتانیا هەڵبژاردنە و حەوت کاندید رکابەریی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی دەکەن

سەرۆکی مۆریتانیا رکابەریی شەش کاندیدی دیکەی وڵاتەکە دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیار وایە 29ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

محەمەد وەلەد ئەلغەزوانی، سەرۆکی مۆریتانیا، تەمەنی 67 ساڵە، لەنێو کاندیدەکانی دیکەدا زۆرترین ئەگەری بەدەستهێنانی خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەی هەیە، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار کەسە.

وڵاتەکە لە سەردەمی ئەلغەزوانیدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینیووە سەرەڕای ئەوەی دۆخی ناوچەکە خۆی باش نەبووە.

بەڵام کاندیدبوونی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە کە ناوی محەمەد وەلەد عەبدولعەزیز بووە رەتکرایەوە، کە ئێستا زیندانیکراوە بە هۆکاری کۆکردنەوەی سامانی تایبەت و گەندەڵی.

سیستمی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مۆریتانیا پێویستی بە بەدەستهێنانی پاڵپشتی 100 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەیە کە پێنج سەرۆک شارەوانیشیان تێدایە، بەڵام سەرۆکایەتی کۆنتڕۆڵی زۆربەیان دەکات.

مۆریتانیا لە ساڵی 1978 تا 2088 زنجیرەیەک کودەتای بەخۆیەوە بینی بوو، پێش ئەوەی هەڵبژاردنەکانی 2019 یەکەم گواستنەوەی دیموکراسی لە نێوان دوو سەرۆکی هەڵبژێردراودا بێت.

بڕیارە رۆژی 29ی حوزەیران خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مۆریتانیا بەڕێوەبچێت و ئەگەر پێویست بکات خولی دووەمیش لە 14ی تەمموزدا ئەنجام بدرێت.

بابەتی پێشتر

لەدوای جێهێشتنی عێراق پلاسخارت پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

بابەتی دواتر

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share