سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ناسراو بە شاڕێی بابان بەردەوامە.
شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، “شەقامی شاڕێی بابان یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی شاری سلێمانی هەر لە سەرەتای دەسپێكردنی پڕۆژەكەوە سەرۆكایەتیی شارەوانی لە هەوڵی بەردەوامی كاركردندا بووە بە ستافێكی ئەندازیاری شارەزا.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “لە ئێستادا بەشێكی تری شەقامەكە قیرتاو دەكرێت”.