هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، گرفتی رژانی سووتەمەنی لەسەر شەقامەکان بەتایبەت لەهەردوو هەورازی نزیک گوندی سێدار و رێژنە چارەسەردەکەین.
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی رژانی سووتەمەنی لە سنووری کاری بەڕێوەبەرێتیمان، بەتایبەتی لەهەردوو هەورازی نزیک گوندی سێدار و رێژنە، ئەمڕۆ تیمێکی ئەندازیاریی پارێزگای سلیمانی هاتنە هەردوو شوێنەکە و بەوردی گرفتەکانمان بۆ باسکردن لەگەڵ رێگەی چارەسەرکردنیان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەڵێنیان پێداین کە بەزوویی لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و سامانە سروشتییەکان کاربکەن لەسەر ئەو رێگەچارانە بەمەبەستی دابینکردنی رێگایەکی سەلامەت بۆ شۆفێران”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، رێگاچارەکان بریتیبوون لە :
* زیاتر تەرکیزکردنی پاڵاوگەکان لەسەر بڕی سووتەمەنی کە دەدرێت بە تانکەرەکان بە رەچاوکردنی سەختی رێگاکان.
* دروستکردنی رەمپای تایبەت لەناو پاڵاوگەکان و لەسەر رێگاکان بۆ پشکنینی تانکەرەکان بەمەبەستی زانینی لێڕژانی سووتەمەنی لە تانکەرەکانیان پێش گەیشتن بە هەورازەکان.
* دانانی (چەیک ۆڵف) بۆ دەرەچەی تانکەرەکان بەمەبەستی رێگەدانی دەرچوونی گازی پەنگخواردووی ناو تانکەرەکان لەهەمان کات رێگربێت لە رژانی نەوت لێیانەوە.
* دڵنیابوونەوە لە کوالێتیی لاستیک و واشەری سەر تانکییەکان لەناو پاڵاوگەکان لەپێش دەرچوونیان بۆسەر رێگاکان.