هاتوچۆى سلێمانى: هه‌ر ماتۆڕسكیلێك له‌ شه‌قامه‌كاندا ڕۆیشتنى پێچه‌وانه‌ ئه‌نجامبدات ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌ى ده‌گیرێت

هاتوچۆی سلێمانى هۆشدارایی ده‌داته‌ شۆفێرانى ماتۆڕسكیل كه‌ خۆیان لە سەرپێچی بە دوور بگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستبەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت.

‎بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ شۆفێرانی ماتۆڕسکیل ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ماوەیەکە دیاردەی ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام لەلایەن هەندێک لە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەوە بەدیدەکرێت، کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی هاتوچۆیە و مەترسی دروستبوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیاد دەکات.”

‎‎هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات کە خۆیان لەو جۆرە سەرپێچییە بە دوور بگرن و ده‌ڵێت، “هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام بدات لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستبەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن دەکرێت.”

‎هاتوچۆی سلێمانى داواكاره‌ هاوڵاتیان لە ئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بە ژمارە (188)ی کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانییەوە بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا و چیچان ناوی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دژی تورکیا بەکاردەهێنن

بابەتی دواتر

ئێران سنووری وشكانى بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ به‌ ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share