سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی نوێی ئێران کێن؟

دڵنیابوونەوە لە گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و تیمی یاوەری لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیاندا هەر زوو شوێنگرەوە بۆ شوێنەکانیان دانرا.

بەپێی دەستووری ئێران لەدوای کۆچیدوایی سەرۆک کۆمار دەبێت تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن جێگرەکەی دەسەڵاتەکانی وەربگرێت.

محەمەد مەخبیر، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بە رەسمی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەستنیشانکرا تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەیەکی کەمدا کە پێویستە لە ماوەی 50 رۆژدا دیاریی بکرێت.

محەمەد مەخبیر تەمەنی 68 ساڵانە، بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی و کارگێڕیدا هەیە، لە رابردوودا چەندین بەرپرسیارێتی لە وڵاتەکەیدا هەبووە، کە دوایەمینیان لە مانگی ئابی 2021 پێیسپێردرا کە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری بوو.

هاوکات لەگەڵ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێ، عەلی باقر وەک شوێنگرەوەی ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرا.

عەلی باقری لە پێشتردا یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بووە، لەدوای دەستنیشانکردی وەک وەزیری دەرەوە تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدی یاوەری

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share