پاشماوەی فڕۆكە ئەندەنوسییەكە دۆزرایەوە

ساتی گەڕانی تیمەكان بەدوای پاشماوەی فڕۆكەكەدا

ئاژانسی بەدواداچوون و ڕزگاركردنی ئەندەنوسی، جلوبەرگی سەرنشینان و پاشماوەی فڕۆكە نەفەرهەڵگرەكەی لە دەریای جاوا دۆزییەوە، پاش ئەوەی دوێنێ كەوتەخوارەوە.

ئاژانسی “ئەسۆشیەیتد پرێس” ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی كانونی دووەم لە زاری سەرۆكی ئاژانسی بەدواداچوونی ئەندەنوسی-یەوە بڵاویكردەوە، پاشماوەی فڕۆكەكەیان لەنێوان هەردوو دوورگەی لانكانگ و لاكی لە قوڵایی 23 مەتری ژێر ئاو دۆزیوەتەوە.

بە پێی وتەی ئەو سەرۆكە، دەسەڵاتدارێتیی وڵاتەكەی شوێنی ئەو ئاماژانەیان دیاریكردووە كە لە فڕۆكەی (سریویجایا ئێر)ەوە دەرچوون، كە دوێنێ بە چەند خولەكێك پاش فڕینی لە فڕۆكەخانەی جاكارتا بێسەروشوێن بوو.

پێشتر بودی كاریا سومادی، وەزیری گواستنەوەی ئەندەنوسیا وتبووی، “تیمی گەڕان بەدوای فڕۆكەكە ڕەوانەكراون، پاش دیاریكردنی ئاماژە لە دوو خاڵەوە، كە پێدەچێت سەرچاوەكەیان سندوقی ڕەشی فڕۆكەكە بێت.”

دوێنێ فڕۆكەیەكی ئەندەنوسیا لە جۆری (بۆینگ 737-500)ی سەر بە كۆمپانیای (Sriwijaya Air) لە نزیك دوورگەی لاكی لە دەریای جاوا كەوتەخوارەوە، پاش فڕینی لە فڕۆكەخانەی جاكارتا-وە لە گەشتێكدا بەرەو شاری بۆنتیاناك لە كەرتی كالیمانتان-ی ڕۆژئاوای وڵات.

فڕۆكەكە لانیكەم 65 كەسی هەڵگرتبوو، لەنێویاندا 53 سەرنشین و تیمی فڕۆكەكە كە لە 12 كەس پێكهاتوون.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی ترەمپ چی دەبێت و جێگرەكەی چی لەبارەوە ئاشكرادەكات؟

بابەتی دواتر

پۆمپەیۆ: چاوپۆشی لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناکەین لەلایەن ئێران-ەوە بە هەر ڕێژەیەک بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share