حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ناوی هەزار و 982 وانەبێژی زانکۆ حکومییەکان بەمەبەستی دامەزراندن بەرزکراوەتەوە.
حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ناوی وانەبێژەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە و لەوێشەوە مەبەستی دامەزراندنیان ئاڕاستەی حکومەتی فیدڕاڵی کراوە.