لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دەڵێت، “چاوەڕێی دابینکردنی نەختینەین”.

دکتۆر پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “وەک سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بەرلە دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆز سەرجەم ڕێکارەکانی دابەشکردنی دەرماڵەمان لەڕێگەی ژمێریاریی کۆلێژەکانەوە گرتووەتەبەر، لیستی خوێندکاران و بڕە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی دەرماڵە ئامادەکراوە”.

بەپێی وتەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام کە دوێنێ یەکشممە یەکەم ڕۆژی بوو چەکەکان بۆ وەرگرتنی پارەی دەرماڵە ڕەوانەی گەنجینە کراوە، لەکاتی دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ دەرماڵە لەڕێگەی ژمێریاریی کۆلێژەکانەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

کاتی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی شوباتی خوێندکاران بەتەواوی دیارنییە و کێشەکە نەبوونی نەختینەیە لەوبارەیەوە دکتۆر پێشڕەو حەمەجان وتی، “ناتوانم کاتەکەی دیاریبکەم چونکە کێشەی نەبوونی نەختینە هەیە لە بانکەکاندا، بۆیە تاوەکو پارە لەبەردەستدا نەبێت ناتوانین هیچ بەڵێنێک بدەین”.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای هاتنی 200 ملیارەكە ژمارەیەك لە خانەنشینان مووچەی مانگی دوویان ‏وەرنەگرتووە

بابەتی دواتر

"کریستیانۆ وەک مامی کوڕەکەم وایە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share