هاتوچۆی دهۆک لەبارەی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەیان کاتییە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “سبەینێ مامەڵە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە ناکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ئاماژە بەوە دەکات، “هەموو شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە سبەینێ کە دەکاتە رۆژی 2ی کانوونی دووەمی 2024 هیچ مامەڵەیەک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە ناکرێت کە ژمارەیان کاتییە چونکە پێویستی بە چەکی بانکییە و بەهۆی جەردی ساڵانەوە بانکەکان کارەکانیان راگرتووە”.

دەشڵێت، “بێجگە لەو مامەڵەیە هەموو مامەڵەکانی دیکەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری بە ئاسایی کاریان بۆ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی وردەکاری لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین، روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاوکردەوە، ئاشکرایکردووە، لە پشکنینی تەرمەکەیدا شوێنەواری سێ گوللـە بە…
زیاتر ببینە

د. یوسف محەمەد: ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەكات لە مانگەكانی داهاتوودا بەغداد مووچە نانێرێت

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێكی كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share