ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی لە عێراق گەیشتووەتە هەشت ترلیۆن و 500 ملیار دینار.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، چاودێری ئەنجومەنی وەزیران دەکەن بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە خۆی ئامادەدەکات بۆ کەمکردنەوەی خەرجی بەکاربردن لەگەڵ پاڵپشتی لایەنی وەبەرهێنان و باسی لەوەشکردووە، لایەنی بەکاربندن خەرجییەکانی گەیشتووەتە 170 ترلیۆن دینار کە ئەوەش ژمارەیەکی زۆر گەورەیە بەلەبەرچاوگرتنی زیادبوونی ژمارەی فەرمانبەران.
روونیشیکردووەتەوە، ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە حکومەت دەکات داهاتە نانەوتییەکان لە قۆناغی داهاتوودا زیادبکات، چونکە پشتگیری لە دارایی گشتیی دەوڵەت دەکات و رەنگدانەوەی هەمەچەشنکردنی داهاتە بۆ عێراق.