پشکنینی پزیشکی بۆ پاشای سعودیە دەکرێت

دادگای شاهانەی سعودیە رایگەیاند، پاشا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز بەدەست تایەکی زۆر و ئازاری جومگەکانەوە دەناڵێنێت و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا دادگای شاهانەی سعودیە ئاماژەی بەوە کرد، ”بڕیاردرا لە کلینیکەکانی شاهانە لە کۆشکی سەلام لە جەدە، پشکنینی پزیشکی بۆ پاشا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئەنجامبدرێت بەهۆی ئەوەی بەدەست پلەی گەرمی بەرز و ئازاری جومگەکانیەوە دەناڵێنێت”.

دەشڵێت، ”تیمی پزیشکی بڕیاریاندا هەندێک پشکنین ئەنجامبدەن بۆ دەستنیشانکردنی باری تەندروستی و دڵنیابوون لە تەندروستی پاشای سعودیە”.

پپێشتریش دادگای شاهانەی ئەو ولاتە رایگەیاندبوو، ”پاشای سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی رۆتینیی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی پسپۆڕیی مەلیک فەیسەڵ کرا”.

سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز، پاشای سعودیە تەمەنی نزیکەی 89 ساڵە و بەگوێرەی بەیاننامەکانی دادگای شاهانەی ئەو وڵاتە پێویستە ناوبەناو پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامبدرێت بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا”…
زیاتر ببینە

سەرچاوەی كۆرۆنا.. بایدن داوای زانیاری و چین-یش هۆشداری لە بەسیاسیكردنی دەدات

سەرۆكی ئەمریكا داوای لە دەستە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی كرد ڕاپۆرتێك لەبارەی بنەڕەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەبكەن، لەكاتێكدا دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی…
Total
0
Share