بوومەلەرزەیەک دەریاى مەڕمەڕەى هەژاند

بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە شارى ئیستانبوڵ روویدا، دواى ئەوەى دەریاى مەڕمەڕەى گرتەوە.

بەپێى راگەیەندراوێکى تۆمارى بوومەلەرزەى تورکى گوڕى بومەلەرزەکە 3.4 پلەى رێختەر بووە، بەڵام کارگێڕیی کارەسات و لەناکاوى تورکى (ئافاد) گوڕەکەى بە 3.1 پلە دیاریکردووە و ئاماژەیدا، ناوەندەکەى دەریاى مەڕمەڕە و لە قوڵاییەکى مامناوەنددا بووە.

هاوڵاتییانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاماژەیان بەوەدا کە لە ناوچە جیاجیاکانى ئیستانبوڵ-ەوە هەستیان بە بوومەلەزەکە کردووە، بەتایبەت ئەو گەڕەک و ناوچانەى بەسەر دەریاکەدا دەڕوانێت، ئەوەشیان وت کە لەرزینەکە روون و هەستپێکراو بووە، بەڵام تائێستا ئاماژە بە هیچ زیانێک نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو…
Total
0
Share