بایدن داوا لە پوتین دەكات لە وڵاتی سێیەم كۆببنەوە

ڤلادیمێر پوتین و جۆ بایدن

سەرۆكی ئەمریكا داوای كۆبوونەوەی لوتكە لە سەرۆكی ڕوسیا دەكات لە وڵاتی سێیەم و لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا.

كۆشكی سپی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان بڵاویكردەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین-ی هاوتا ڕوسییەكەی نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەبارەی زیادكردنی كتوپڕی هێزەكانی ڕوسیا لە قرم و لە سنووری ئۆكرانیا و، داواشی لە مۆسكۆ كردووە “بارگرژییەكان كەمبكاتەوە”.

سەرۆكی ئەمریكا داواشیلێكردووە، لە چەند مانگی داهاتوودا كۆبوونەوەی لوتكە لە وڵاتی سێیەم ئەنجامبدەن بەمەبەستی بونیادنانی پەیوەندی سەقامگیر لەنێوان هەردوو وڵات.

مانگی ڕابردوو پەیوەندییەكانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ گرژی تێكەوت، كاتێك ڕوسیا باڵیۆزەكەی لە ئەمریكا بانگێشت كردەوە، دوای ئەوەی بایدن باوەڕی خۆی نیشاندا بەوەی پوتین “بكوژە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: کوردانی ئێزدی پێکهاتەیەکی گرنگ و کاریگەری کوردستانن

بابەتی دواتر

پێشبینی دەكرێت نرخی بتكۆین بگاتە سەروو ملیۆنێك دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share