تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و خوێندکارانی پۆلی چوارەمی سەرەتایی تاوەکو پۆلی 11ی ئامادەیی جگە لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کرد.

دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە کاتێکدایە، خوێندکارانی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی پۆلی یەک و دوو و سێی سەرەتایی تاقیکردنەوەیان نییە و ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان تەواوکردووە.

دەستپێکی وەرزی خوێندنی ساڵی 2023- 2024 دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەهۆی بایکۆت و دۆخی مووچەی فەرمانبەرانەوە، لە کاتێکدا دەبوایە لە 10ی مانگی 9ی 2023 دەستپێبکات، بەڵام لە دوای مانگی یەک و تێپەڕبوونی وەرزێک دەستیپێکرد.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ بابەتەکان کورتکرانەوە لە پەروەردەکانی سلێمانی بە جۆرێک ئەو بابەتانەی گرنگی زۆریان هەبووە بۆ خوێندکار ئەوانە بخوێندرێن و تەواو بکرێن.

ئاشکراشیکرد، پلان هەیە بۆ کردنەوەی خولی هاوینە بۆ خوێندکاران لەناو خوێندگەکاندا.

بابەتی پێشتر

لە کەناراوەکانی تونس 23 کۆچبەر ژێرئاوکەوتن

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share