یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی ژنانی ئێزدی هەڵدەدرێتەوە

ئەو شوێنەی ژنە ئێزدییەکانی تێدا نێژراوە

ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەکەم حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، دەستدەکەن بە هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵی ژنانی ئێزدی کە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کوژراون و بە کۆمەڵ نێژراون.

لە شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکە ڕێوڕەسمێک ڕێکخرا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و نوێنەری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم و بەشێک لە کەسوکاری قوربانییەکان.
ئەو ژنانەی کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدان خەڵکی گوندی کۆجۆن لە قەزای شەنگال و بەپێی پێشبینییەکان 75ژنی بەتەمەنن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنانەی کە بە دەستی داعش کوژراون و لەو شوێنە نێژراون زۆرینەیان لەسەروی 40 ساڵەوەن، چونکە داعش لە کاتی داگیرکردنی شەنگالدا ژن و کچە گەنجەکانی ئێزدی لەگەڵ خۆی برد و بەتەمەنەکانی کوشت.

ژنەکان بۆچی کوژراون؟

چەکدارانی داعش کاتێک لە ساڵی 2014 دا قەزای شەنگالیان وەک زێدی سەرەکی ئێزدییەکان داگیرکرد لەسەر بنەمای کەلتوری ئاینی مامەڵەیان لەگەڵ ئێزدییەکاندا کرد وەک کەسانێکی غەیرە ئیسلام، بۆیە ژنان و پیاوانیان جیا کردەوە و پاشان لەناو ژنانیشدا ئەوانەی کە گەنجبوون جیاکرانەوە و بەتەمەنەکان هەر هەمان ڕۆژ کوژران و کران بەژێر خۆڵەوە.

بە وتەی ئەو ژنانەی لە داگیرکردنی شەنگالدا ڕزگاریان بووە، داعش تەنها منداڵ و کچ و ژنی گەنجیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە و هەموو ئەوانەوەی بەردەستیان کەوتووە جگە لەو دوو جیلە کوشتونیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتی و هاوپه‌یمانان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ده‌وێت و پارتیش په‌رتی ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، دەستگیركردنی (دوو) تیرۆریست رادەگەیەنێت. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش كە وێنەیەكی دەست تۆڕی…
Total
0
Share