وەزیرێکی هەرێم: چیتر هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بداتە بەغداد

وەزیرێکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چیتر حکومەتی هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق بکات.

ئەو وەزیرە وردەکاریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی خستووەتەڕوو و دەڵێت، “هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بداتە بەغداد و بەنیازین پێشنیازێک بدەینە حکومەتی عێراق و دووبارە دانوستان بکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نووسراو ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن و دەڵێن، کە حکومەتی هەرێم ناتوانێت پابەندی ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە، ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆلابردنی زیادەڕۆییەكانی ناوبازاڕ دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی -هۆبەی ناوبازاڕ هەڵمەتێكیان بۆ رێكخستنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستپێكرد.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەرگا بەڕووی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکترکردنی رۆڵی گەنجان لەناو ئەو رێکخراوانەدا…
Total
0
Share