بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بەهۆی گرژییەكانی ئەمشەوی نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە پەرلەمانتارێك بریندارکرا.
هەر بە پێی زانیارییەكان، ئەو پەرلەمانتارەی برینداربووە ناوی هەیبەت حەلبووسییە و لەلایەن پەرلەمانتارێكی دیكەوە هێرشیكراوەتەسەر و لە نێو هۆڵی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراقدا برینداركراوە.
هاوكات ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران رێگانادەن كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت.