وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە كولێژی جەنگی ئاسمانی AY24 لە ویلایەتە یەكگریووەكانی ئەمریكا بەسەركەوتوویی تەواوكرد.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، موقەدەم ئەركان ئەحمەد رۆژبەیانی ئەفسەر لەوەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی سالێك شانبەشانی 150 ئەفسەری ئەمریكی لە ڕشتەی سەربازیی جیاواز لە هێزەكانی(فروكەوان، پیادە، دەریایی,مارێنز) و 20 كارمەندی بەشی ئەمنی ئەمریكی و 48 ئەفسەری نێودەوڵەتی لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشداریان لەخولێكی كولێژی جەنگی ئاسمانی AY24 لە ویلایەتە یەكگریووەكانی ئەمریكا، ویلایەتی ئەلەباما.
شاری مونتگومێری( بنكەی ئاسمانی ماكسوێل) كرد.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی ئەم خوولە بریتییە لە پێگەیاندن و ئامادەكردنی ئەفسەر و كارمەندی ئەمنی بۆ خزمەتكردن لەسەر ئاستی بەرگریی ستراتیژی و ئەم خوولە زیاتر تیۆریی و ڵێكولینەوە بوو لە ئاستی ستراتیژیی بەرگری لە بوارەكانی بنەما و ستراتیژی سەربازی، ستراتیژی فەرماندەیی، پێشبركێی سەربازی جیهانی نێوان زلهێزەكان، ئالنگارییە ئەمنییەكانی ئێستای جیهانی، پەیوەندی سەربازی-سیاسی.