وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لیستێکی 368 ناوی بۆ بانکی بازرگانیی عێراق ناردووە و داوادەکات، لە بانکەکە مووچەکانیان بە بانکی بکرێت.
بە گوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لە 16ی ئایار رۆژی پێنجشەممە، کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە، بە بانکیکردنی مووچەی ئەو 368 کەسە کە ناویان نێردراوە بۆ بانکەکە بەشێکە لە پڕۆژەی هەژماری من و لەو چوارچێوەیەدا بانکەکە دەبێت مووچەکانیان بە بانكی بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی بازرگانیی عێراقی لەماوەی رابردوودا روونکردنەوەیدا کە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چوارچێوەی بانکە فیدڕاڵییەکانی دەرەوەی هەرێم دەبێت بە گوێرەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەبێت.
وەزارەتی دارایی لە نوسراوەکەیدا بە بانکی بازرگانیی عێراقی دەڵێت، سوورن لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکانی نێوان تیمی ‘هەژماری من’ و ‘بانکی بازرگانیی عێراقی’ TBI، هەر بۆیە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە داتا و بەڵگەنامە پێویستەکانی ئەو کەسانەیان لەگەڵ هاوبەش دەکەن کە ناویان نێردراوە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی داهاتوودا لیستی ناوی دیکەیان بۆ رەوانە دەکرێت و وەزارەتی دارایی داوای زانیارییانەیان سەبارەت بە یەکەم لیستی کردنەوەی هەژماری بانکی دەکات لە بانکی بازرگانیی عێراقی کە ئەمانەن:
یەکەم: خشتەیەکی کات، یاخود ئەو ماوەیەی تێیدا هەژمارە بانکییەکان دروست دەکرێن.
دووەم: مێژووی دروستکردنی هەژمارەکە بەشێوەیەکی کردەیی.
سێیەم: ژمارەی هەژمارە بانکییەکەی هەر سوودمەندبوویەک
چوارەم: دیاریکردنی ناوی ئەو لقەی هەژمارەکەی تێدا دەکرێتەوە
پێنجەم: وادەی وەرگرتنەوەی کارتی هەژمارەکە لە سەنتەری جیاکردنەوە کە سەر بە پڕۆژەی هەژماری منە.
ئەم نوسراوەی وەزارەتی دارایی هەرێم لە کاتێکدایە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی و حکومەتی عێراق و تەنانەت خودی بانکی TBI بەردەوام دووپاتی دەکەنەوە کە دەبێت بەبانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت و بەشێکی زۆر لە مووچەخۆرانی هەرێمیش بەردەوام دەڵێن، نایانەوێت مووچەکانیان لە رێگەی هەژماری منەوە بە بانکی بکرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
یەکگرتووی ئیسلامی: هەوڵماندا هاوپەیمانی دروستبکەین بێ ئەنجام بوو
دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی ناوی کاندیدانی بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن، وەک ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکرد و دەشڵێت…
01/05/2021
وێنە.. مەخمور – كارگە و كورەی بەرهەمهێنانی خشتی سوور
فۆتۆ: عومەر كەریم – تۆڕی میدیایی ئێستا
19/06/2021
ئومێد ئەحمەد: ئامانجی وەزارەتە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابينبكات
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی وەزارەتە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت، جەختیشدەكاتەوە تا وەرزی بەهاری داهاتوو…
07/09/2022
حکومەت چەندین بڕیاری لەبارەی “سیمكارت”ـەوە دەركرد
حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێكی نوێی لەبارەی شێوازی فرۆشتنی سیمكارتەوە دەركرد و فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل و ئینتەرنێت ڕێکدەخاتەوە. لە…
27/07/2022