یەکگرتووی ئیسلامی: هەوڵماندا هاوپەیمانی دروستبکەین بێ ئەنجام بوو

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی ناوی کاندیدانی بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن، وەک ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکراکرد و دەشڵێت هەوڵەکانیان بۆ هاوپەیمانی بێ ئەنجام بووە.

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” لەماوەی ڕابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا، کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروستببێت تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی بکات، ،بەڵام بێ ئەنجام بوو هۆکارەکەشی لای ئێمە نەبوو”.

یەکگرتووی ئیسلامی ناوی کاندیدانی بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن ئاشکراکرد، کە بەم شێوەیەیە:

عومەر کۆچەر، لە بازنەی زاخۆ

جەمال کۆچەر، لە بازنەی دهۆک

زهێر خۆشناو، لە بازنەی رۆژهەڵاتی هەولێر

د. پەخشان سیان، لە بازنەی ڕۆژئاوای هەولێر

دارا سێکانیانی، لەبازنەی باکووری سلێمانی

موسەننا ئەمین، لەبازنەی هەڵەبجە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ناكۆكی لە بۆچوونی لیژنەكەی سەرسنووردا هەیە و پێدەچێت نەتوانن ڕاپۆرتی كۆتایی بنوسن

پێناچێت ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان كە سەردانی ناوچە سنوورییەكانی كرد، بتوانێت ڕاپۆرتێكی یەكگرتوو لەبارەی دۆخی ناوچەكە و هۆكارەكانی…
زیاتر ببینە

توركیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیاند

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا توركیا هیچ نووسراو و پشتڕاستكردنەوەیەكی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار،…
Total
0
Share