ئەنجومەنی نوێنەران خولی یاسادانانی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژكردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە و بڕیاریدا ئەم خولەی یاسادانان بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژبكرێتەوە.

دانیشتنەكە بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆك بە وەكالەت، بە ئامادەبوونی 183 پەرلەمانتار دەستیپێكرد و سەرەتا بە دەنگدان ئەم خولەی یاسادانان بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژكرایەوە.

پاشان راپۆرت و گفتوگۆی پرۆژەیاسای پشووە رەسمییەكان تەواوكران.

لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا راپۆرت و گفتوگۆی پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی تەواوكرا.

دوای یەكلاكردنەوەی ئەو بڕگانەش پەرلەمانتاران روویان لە هۆڵی گەورەی ئەنجومەن كرد بەمەبەستی دەستكردن بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران، كە یەكێكە لە بڕگە سەرەكییەكانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هۆشداری بە عومرەکاران دەدات

بابەتی دواتر

جێنین پلاسخارت: ئێستا عێراقێک دەبینین لە هەستانەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share