باوکێکی دانیشتووی هەولێر: کەسێک کچێکمانی کوشتووە و سێ کچ و کوڕێکی دیکەشمانی رفاندووە

هەفتەی رابردوو کچێک لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری هەولێر کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا، باوکیشی دەڵێت، هاوسەرەکەی کوشتوویەتی و دواتر سێ کچ و کوڕێکی دیکەشی رفاندووە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای هەولێر، ژن و پیاوێک بە چاوی پڕ فرمێسکەوە دەرکەوتن و رایانگەیاند، “هەفتەی رابردوو زاواکەمان کچەکەمانی لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونەوە خستووەتە خوارەوە لەدوای ئەوەش سێ کچ و کوڕێکی دیکەمانی بۆ شوێنێکی نادیار رفاندووە”.

باوکەکە باسیلەوەکرد، کەسێک بە رۆژی رووناک کچەکەمی بەزۆر و بێ رەزامەندی لێسەندین و بردی دواتریش لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون خستییە خوارەوە و گیانیلەدەستدا، ئێستا سکاڵامان تۆمارکردووە سکاڵاکەشمان لێوەرناگرن.

وتیشی، پۆلیس بە ئێمەی وت لە ماڵی خۆتاندا بمێننەوە و هیچ مەکەن، بەڵام دواتر ئەو هات و منداڵەکانی رفاندین و ئێستا نازانین لە کوێن.

باسیلەوەشکرد، چوار جار سکاڵام لە دژی ئەو کابرایە تۆمارکردووە، سێ هەزار دۆلارم خەرجکردووە، کەس وەڵامم ناداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد…
Total
0
Share