وەزارەتی ناوخۆ: هەر کەسێک هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە 10 ساڵ زیندانی دەکرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە بە زیندانی کردنی هەرکەسێک کە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی دەستپێکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، “بەشی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆکان هەڵمەتێکی هۆشیارییان لە چوارچێوەی ناوچەی (سبع ابکار) لە بەغداد ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو ماوەیەدا لەگەڵ هاوڵاتییانیان بە سروشتی دەنگۆکان و هۆکارەکانیان و ئەگەری ڕێگاکانی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەیان لە کۆمەڵگادا ئاشناکرد.

ئاماژە بەوەکراوە، هەر کەسێک لە کاتی قەیرانەکاندا هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بڵاوبکاتەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەکرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێنەوە زۆرجار سەرچاوەکانیان نادیارە، داواش لە هاوڵاتییان دەکات لە سەرچاوە فەرمییەکان دڵنیایی وەربگرن و باوەڕ بەو دەنگۆکان نەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێنینەوە

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات، بەغداد ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەگرێتەبەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم…
Total
0
Share