د. هێرش رەسوڵ: ئەمە پێشێلکارییەکی زەقی ئاکاری پیشەی راگەیاندنە

کاردانەوەکان لە دژی ئەو بابەتەی لە رۆژنامەی خەبات بڵاوکراوەتەوە بەردەوامە و د. هێرش رەسوڵ مامۆستای زانکۆ دەڵێت، ئەمە پێشێلکارییەکی زەقی ئاکاری پیشەی راگەیاندنە.

د. هێرش رەسوڵ لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ئەمە پێشێلکارییەکی زەقی ئاکاری پیشەی راگەیاندنە، رەچاونەکردنی بنەمای بەرپرسیارێتییە لە کایەی راگەیاندندا، بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و نەتەوەیی بەداخەوە.

پێشتریش ستران عەبدوڵا لە وتارێکدا نووسیبووی، مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە، مەعلوم ئەمە شتێکی ترە، چونکە خەبات رێوشوێنی خۆی هەیە و نازناوە بۆ تێکۆشان و گیانفیدایی سیاسیی و میدیایی، نەک گاڵدان و هاندان و خەبەردان لە شارێکی نیشتمان کە سلێمانییە و هەقی زۆری بەسەر پارتایەتی و دیموکراتی و کوردستانەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: مەعلوم ئەمە خەبات نییە و شتێکی دیکەیە

بابەتی دواتر

یەکەم لێدوانی سالم عیساوی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 152…
Total
0
Share