بڕیارێك لە كۆبوونەوەی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی-یەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر گرنگیی گرێدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی شەممەدا دەكاتەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامداوە تایبەت بە یەكلاكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و، جەختكرایەوە لەسەر گرنگیی گرێدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی شەممە 18ی ئایار و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە.

داواش لە پەرلەمانتاران دەكات بەرپرسیارێتی لە ئەستۆبگرن و ئامادەبن لە دانیشتنەكە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو شایستە نیشتمانییە گرنگە، وەك لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

دووشەممەی رابردوو دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو 18ی ئایار، دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدات.

پێشتر كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، هەریەك لە سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی ركابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

مەحمود مەشهەدانی كاندیدی حزبی تەقەدوم-ە و پاڵپشتیی بەشێك لە هێز و لایەنەكانی دیكەی هەیە و، بەوەش ئەگەری دەرچوونی بەهێزە.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەپێی بڕیارێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووریخستەوە.

ئەوەش لە کاتێکدابوو پێشتر لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی دژی حەلبوسی لە دادگای باڵا تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: پارتی کێشەی کۆتای نییە و کێشەکەی دابەشکردنی هەرێمی کوردستانە بەسەر چوار بازنەدا

بابەتی دواتر

سەرەتای دەرکەوتنی یەکەم ئیمۆجی لە جیهاندا ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share