دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە راگەیەندرا

بە ئەنجامدان و خستنەڕووی چەند چالاكییەكی ژینگەیی و جۆراوجۆر دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە راگەیەندرا

راگەیاندنی پرۆژەكە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و محەمەد حەسیب سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەرێوەچوو.

سەرەتا جێگری سەرۆک وەزیران، لە باخچەی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە نەمامێکی وەکو هێمایەک بۆ زانکۆی سەوز چاند. دواتر بە یاوەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی کۆیە، مۆدێلی زانکۆی سەوز و دۆستی ژینگەی زانکۆی کۆیەیان بینی و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیەوە وردەکاریی پرۆژەکە و سوود و ئامانجەکانی مۆدێل و پرۆژەکە خرایەڕوو.

هەر لەمیانی چالاکییەکانی ئەو رۆژەدا، جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانکۆی کۆیەی وەکو زانکۆی سەوز راگەیاند و، بڕی 12 پاسی کارەبایی بەخشییە زانکۆکە.

دواتریش ئامادەبووان پێشانگای کاری خوێندکاران لە چوارچێوەی زانکۆی سەوز، پێشانگای کارسازی لەلایەن کۆمپانیاکان، یاریی فوتساڵ و یاریی کۆتایی شەترەنج بۆ خوێندکارانیان بەسەرکردەوە.

بابەتی پێشتر

جومانە غەلای: كۆمسیۆن كەوتووەتە بەردەم دوو بڕیاری دژیەك

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گازی سروشتیی هەرێمی كوردستان زامنی بەهێزیی ئابووریی ناوچەكەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووشەممە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.…
Total
0
Share