بۆ پارێزگاریی لە سەلامەتیی خۆراکی بەم شێوەیە گۆشت هەڵبگرە

گۆشت یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکییانەی زۆرترین سوود و بەهای خۆراکی هەیە، لەهەمان کاتیشدا یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە بە شێوەیەکی تەندروستانە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی.

شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژە بەوەدەکەن، بۆ ئەوەی گۆشت بەها خۆراکییەکەی لەدەست نەدات و سوودی تەندروستیی هەبێت، پێویستە لەدوای سەربڕینی ئاژەڵ و ئامادەکردنی گۆشتەکەی 24 کاتژمێر گۆشت لەناو ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت دواتر بە باشی بکوڵێندرێت پاشان ئامادەبێت بۆ خواردن.

باسیان لەوەشکرد، نابێت لە 24 کاتژمێر زیاتر گۆشت لەناو ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت چونکە ئەگەری خراپبوونی هەیە.

کاتێک بتەوێت گۆشت بۆ ماوەیەکی زیاتر لە 24 کاتژمێر هەڵبگریت، پێویستە بخرێتە بەفرگرەوە، باشترە ئەمەش لە 48 کاتژمێر تێپەڕنەکات.

ئاشکراشیانکرد، هەرکاتێک هەستت بە گۆڕانی رەنگ و بۆنی گۆشت کرد باشترە لە خواردنی دووربکەویتەوە چونکە ئاماژەیە بۆ خراپبوونی.

هەرگیز لەدوای کردنەوەی نابێت جارێکی دیکە گۆشت بکرێتەوە ناو بەفرگر، چونکە لەبری سوودە خۆراکییەکانی زیانی دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share