پارچەیەک زێڕ بە بەهاى 1.6 ملیۆن یۆرۆ لە مۆزەخانەیەکى ئەڵمانیا دزرا

پارچە زێڕێکى شوێنەواریى گرنگ، کە دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیى کلتى، لە مۆزەخانەیەکى ئەڵمانیا لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە دزرا.

کۆمەڵەکە سەدان پارچە ئاڵتونى مۆزەخانەى مانچینگ-ى هەرێمى باڤاریا لە درەنگانى شەودا و لەماوەی 9 خولەکدا برد، وەک ئەوەى پۆلیسى ئەڵمانیا ئاماژەى پێدا.

باوەڕوایە دزەکان سیستمى ئاگادارکردنەوەى مۆزەخانەکەیان تێکدابێت، بەر لە ئەنجامدانى کارەکەیان، جگە لەوەى هێڵەکانى ئینتەرنێتى ناوچەکەیان بڕیوە.

پۆلیس هەوڵدەدات بزانێت، دزییەکە پەیوەندیدارە بە کردەوەى دیکەى پێشترى لەو جۆرەوە.

بۆ بەیانیى رۆژى دوایى کارمەندان هەستیان بە رووداوەکە کرد، کاتێک شوشەى شکاویان لەسەر زەویى مۆزەخانەکە و نەمانى دراوە ئاڵتونییەکانیان بەدیکرد.

لە ساڵى 2017شدا لە رووداوێکى هاوشێوەدا پارچە زێڕێک کە کێشەکەى دەگەیشتە 100 کیلۆگرام لە مۆزەخانەیەکى بەرلین دزرا، دوو ساڵ دواتریش 21 زێڕ و پارچە گرانبەها دزران.

شارەزایان ترسیان هەیە دزەکان زێڕەکە بتوێننەوە، بەوەش تایبەتمەندییە شوێنەوارییەکەى لەناوبچێت.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

چۆن ئایفۆنەکەت والێدەکەیت تەنها بە دەنگت بکرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share