ئەندامێکی لیژنەی دارایی: رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.

مستەفا کرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات و دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی 2024 دەدات بۆ ئەوەی بە زووترین کات رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەین لە ماوەی ئەم مانگەدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدەین و ئەو پرۆژانەی بەهۆی تەرخاننەکردنی داراییەوە وەستاون دەستپێبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی…
Total
0
Share