فازڵ نەبی: ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی پێنج گرفتی بۆ دروستدەبێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی پێنج گرفتی بۆ دروستدەبێت و دەشڵَێت، “قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكی تی بی ئای كردووە و رایگەیاندووە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە جێبەجێدەكەن”.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە رایگەیاند، پرسی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆی هەرێم كێشەی لە نێوان هەرێم و بەغداد دروستكردووە و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە بانكیكردننی مووچە لە بانكە حكومییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە.

ئاشكراشیكرد رۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرێوەبەری بانكی تی بی ئای قسەیكردووە رایگەیاندووە، “بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە جێبەجێدەكەن و هەروەها فەرمانی سەرۆك وەزیرانیان هەیە و جگەلەوەش مووچەی مانگی چوار كە دواكەوتووە بەهۆی دەستپێنەكردنی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ بووە و ئەگەر ئەو دوو بابەتە چارەسەرنەكرێن بۆ مانگی پێنج كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستدەبێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانییەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی بەرزدەنرخێنین

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share