سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 300 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

بەپێی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تاکو ئێستا زیاتر لە 300 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،”هەر خێزانێک 200 لیتری پێدراوە، تاکو ئێستا زیاتر لە 300 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە”.

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێک نەوتی سپیدا بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، لەکاتێکدا ئەو نرخە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 30 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: ڕۆژی شەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، “ڕۆژی شەممە دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە”. بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share