بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەرەداغ لە بارەی رێگای قەرەداغ – سلێمانی هۆشداریی بە شۆفێران دەدات و دەڵێت لەو رێگایە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەرەداغ ئاماژە بەوە دەکات، ”دانیشتووانی قەرەداغ و سێوسێنان و گوندەکانی دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە رێگای قەرەداغ – سلێمانی بە دیاریکراوی رێگای قەرەداغ تاوەکو گوندی باخان رۆنی رەش رژاوە”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا لە شۆفێران دەکات لەو رێگایەوە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.