قوباد تاڵەبانی: بەهیممەتی سەرۆك بافڵ، ئێستا یەكێتی هێزێكی زۆر كاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییە بكات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بارەگای مەڵبەندی 14ی رێكخستنی كۆیەی (ی.ن.ك)ی بەسەركردەوە و شێوازەكانی پەرەپێدان و نوێكردنەوەی ریزەكانی یەكێتی لە سنوورەكەدا تاوتوێكرد.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، رۆژی چوارشەممە، سەردانی مەڵبەندی كۆیەی یەكێتی كرد و پیرۆزبایی لە تەحسین نامق كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك لێپرسراوی مەڵبەند، پاشان گفتوگۆكرا لەبارەی هەوڵ و هەنگاوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی هاوكێشە سیاسییەكان و لەبەر رۆشنایی دوایین گۆڕانكارییەكان.

دواتر و بۆ بەدواداچوونی كاری رێكخراوەیی بەچڕیی تاوتوێی هەوڵەكانی مەڵبەند كرا بۆ كۆكردنەوەی كادران و هۆشیاركردنەوە و ئامادەسازییان بۆ قۆناغی ئایندەی پڕۆسەی سیاسی و دیموكراتی لە هەرێمی كوردستان كە لە هەمووان دەخوازێت كاربكەین بۆ ئەوەی ریزەكانی یەكێتی هەر وەك ئێستا رێكخراو بێت و بە تەنگ داواكاریی هاوڵاتییانەوە بین و باشترینی خۆمانیان پێشكەشبكەین.

هاوكات ئاماژەی بە هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ بۆ بەهێزتركردنی یەكێتی و هێنانە كایەی هاوسەنگی هێزدا و وتیشی، “ئەمڕۆ یەكێتی لە قۆناغی پەرەپێدانە و یەكدەنگ و بەهێزە لەژێر سایەی هەوڵ و سیاسەتەكانی سەرۆك بافڵ و هەموومان وەك یەك تیم كاردەكەین بۆ ئەوەی یەكێتی هەر بەو بەهێزییەی ئێستای بمێنێتەوە و لەئاستی چاوەڕوانی كادیران و كۆمەڵانی خەڵك بێت”.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “بەهیممەتی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵانی تر ئێستا یەكێتی لەسەر ئاستی عێراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، هێزێكی زۆر كاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییە بكات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات”.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی بۆ ئەو مووچەخۆرانەی ناویان لە خشتەی مووچەدا نییە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share