کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزیون

کەشناسیی هەرێمی کوردستان نزمترین پلەکانی گەرمای بڵاوکردەوە، بەپێی تۆمارکراوەکان پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە و سلێمانیش لە نێویاندا لەژێر سفرەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان نزمترین پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکردەوە بەپێی تۆمارکراوەکانی کەشناسی، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە و -2 پلەی سەدییە.

هەروەها لە قەزای بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ -1 پلە دابەزیون، هەروەها لە سۆرانیش نزمترین پلە -1 پلەیە.

بابەتی پێشتر

زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ.. نەوت جێگیرە

بابەتی دواتر

بۆچی مشک و جرج لە توێژینەوە زانستییەکاندا بەکاردەهێنرێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share