روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی بۆ ئەو مووچەخۆرانەی ناویان لە خشتەی مووچەدا نییە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی نیسان بڵاوكردەوە و دەڵێت، “خشتەی مووچەی فەرمانبەران بەپێی ئەو تەمویلە ئامادەكراوە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقەوە نێردراوە”.

كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو خشتەیە، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواكان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی زێرەڤانی، بەرگریی و فریاكەوتن، یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان لە خشتەی مووچەكەدا نییە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە بڕی 443 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ مووچەی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بەهیممەتی سەرۆك بافڵ، ئێستا یەكێتی هێزێكی زۆر كاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییە بكات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share