سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وەزارەتی گواستنەوە: پێویستە پابەندی کاتی تەواوکردنی پڕۆژەی بەندەری فاو بن

بەندەری فاو

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدواداچوونی بۆ پڕۆژەی بەندەری فاو کرد و وەزارەتی گواستنەوەی راسپارد پێویستە پابەندی خشتەی کاتی تەواوکردنی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو بن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەت بەدواداچوونێکی راستەوخۆی بۆ بەردەوامی کارکردن لە بەندەری گەورەی فاو کرد و لە هەموو وردەکارییە تەکنیکییەکان ئاگادارکرایەوە”.

لەو بارەیەوە فەڕحان فەرتوسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق لە وەزارەتی گواستنەوە ئەوەی خستەڕوو، ”پێشکەوتنی گەورە لە تەواوکردنی بەندەرەکەدا بەدەستهاتووە و لە بەشێکیاندا تەواوکردنی کارەکان گەیشتووەتە 95%”.

سەبارەت بە تەواوکردنی پڕۆژەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەڕحان فەرتوسی راسپارد کە پێویستی پابەندبن بە خشتەی کاتی تەواوکردنی پڕۆژەکە و تێپەڕاندنی هەر بەربەستێکی مەیدانی کە رێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی چەند پرۆژەیەكی لە سنووری كۆیە بەسەركردەوە

بابەتی دواتر

وەفدی هەرێم: هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

16 خوێندكار برینداربوون

بەهۆی هەرەسهێنانی ئاوەڕۆی خوێندنگەیەكەوە، 16 خوێندكار برینداربوون و گەیەندران بە نەخۆشخانە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە خوێندنگەیەكی بنەڕەتی لە پارێزگای…
Total
0
Share