هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەهەموو شێوەیەک کارکردن و دەرۆزەکردن بە منداڵ قەدەغەیە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهەموو شێوەیەک کارکردن و دەرۆزەکردن بە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵان و دیاردەی دەرۆزەکردن بەشێوەیەکی گشتی قەدەغەیە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیاردرا بەهەموو شێوەیەک کارکردن و دەرۆزەکردن بە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵان و دیاردەی دەرۆزەکردن بەشێوەیەکی گشتی قەدەغەبکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەرۆزەکردن بە یاسا قەدەغەکراوە و ژیانی ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن یان پێیان دەکرێت، دەخاتە بەردەم هەڕەشەیەکی گەورەوە.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، دیاردەی دەرۆزەکردن کەمیکردووە و ئەگەر هەموو لایەک هاوکاربن کەمتریش دەبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی جێگایەكی داخست.. “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار دینار فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەنتەرێكی چارەسەری سروشتییان داخستووە بەهۆی ئەوەی “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار فرۆشتووە”. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share