بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار: ئەو شۆفێرەی تۆمەتبارە بە وەرگەڕانی مینی پاسەکەی گەرمیان دەستگیرکرا

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی بە هۆکاری رووداوەکەی دوێنێی گەرمیان تۆمەتبارکرا، دەستگیرکرا.

ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو شۆفێرەی تۆمەتبارە بە وەرگەڕانی مینی پاسەکەی گەرمیان شەوی رابردوو دەستگیرکرا، و لیکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە.

دوێنێ  لە سەر رێگای سەرەکیی کەلار-کفری، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس کە چەند کچە خوێندکارێکی بۆ گەشتێکی زانستی دەگواستەوە، وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا، شۆفێری مینی پاسەکە و مامۆستایەک لەگەڵ چوار خوێندکاری دیکە برینداربوون.

شۆفێری مینی پاسەکە رایگەیاندبوو کە ئۆتۆمبێلێکی دیکە دەستی شکاندووەتە سەری و بووەتە هۆی ئەو رووداوە.

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی کۆیە کۆبووەوە

بابەتی دواتر

کاروان یاروەیس: فڕۆکەخانەی بەغداد لە مەترسیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share